بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار موحسین ڕەزایی، ڕاوێژکاری سەربازی ڕێبەری باڵای ئێران و فەرماندەی سپای پاسداران ، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆیدا نووسیویەتی: ئەگەر گەمارۆدانەکە بەردەوام بێت، کەشتی و هێزەکانی ئەمریکا ڕووبەڕووی مەترسی و زیانی گیانی دەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئەمریکا دەبێت هەڵسوکەوتەکانی بگۆڕێت، بەپێچەوانەوە تەحەمول ئەم دۆخە ناکەین.
ڕەزایی جەختی لەوە کردەوە: هەرگیز ڕێگە نادەین ڕێڕەوی دووەم لە گەرووی هورمز بکرێتەوە.
Your Comment